زاناكان: ڤاكسینه‌كه‌ی كۆرۆنا كاریگه‌ریه‌كه‌ی ته‌واوه‌تی نییه
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا" ڤاكسینی ئۆكسفۆرد" كه به‌ته‌واوه‌تی كۆرۆنا له‌ناو نابات و ئه‌گه‌ری نییه ڕێگری ته‌واوه‌تی له توشبوون به‌م ڤایرۆسه بكات.
به‌گوێره‌ی پێشبینی زاناكان یه‌كه‌م ڤاكسین ته‌نها كه‌مێك نیشانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌مده‌كاته‌وه كه توشی كۆرۆنا ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بدرێت به‌هاوڵاتیان پێویسته هۆشداری هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه.
گه‌وره به‌رپرسی پزیشكان له به‌ریتانیا پرۆفیسۆر" كریس ویتی" ده‌ڵێت" ئاست و توانای ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد 40-60% ده‌بێت به‌ڵام تیمی ئۆكسفۆرد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڤاكسینه‌كه‌یان لانی كه‌م %50 كاریگه‌ری ده‌بێت.
چارلی ویله‌ر به‌پرسی ڤاكسین له سه‌نته‌ری "ویلكم" ده‌ڵێت" یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گرتنه به‌ری چه‌ندین ڕێ‌و شوێن سوودی لێ وه‌ربگیرێت"
PM:12:42:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوه‌ته‌وه