‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناودار دوای توشبوونی به‌ كۆرۆنا گه‌یه‌ندرایه‌ چاودێری چڕ

وێستگە ستایل-


چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی له‌ میسر هه‌واڵی خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" رجا‌و جداوی" بڵاوكرده‌وه‌ دوای توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری" الدستور" ی ناوخۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ دوێنێ سێ شه‌ممه‌ ئه‌م خانمه‌ به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێشوازی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ چاودێری چڕ.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردوه‌ ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ دوای قورسبوونی هه‌ناسه‌دان و دروستبوونی ئازار له‌ سنگ و سه‌ر ئێشه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئۆكسجین له‌ خوێنیدا بۆ ڕێژه‌ی‌ 87-89 گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ یه‌كه‌ی‌ چاودێری چڕ.

جداوی ته‌مه‌نی 81 ساڵه‌ و 27 ی 5 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ توشی كۆرۆنا بووه‌ و چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌ ئێستا ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.


PM:09:41:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل