ڤیدیۆ: له‌م كاته‌دا سه‌وزه و میوه به‌م شێوه‌یه مه‌شۆره‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكێك له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چۆنیه‌تی شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه‌ی له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردۆته‌وه و داوا ده‌كات به شامپۆی شۆردنی قاپ سه‌وزه و میوه نه‌شۆردرێته‌وه.
بینجامین تشابمان مامۆستا و پسپۆڕی سه‌لامه‌تی خۆراك له زانكۆی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی" لایف ساینس" ده‌ڵێت" 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زانستی پزیشكی مه‌ترسی خواردنه‌وه‌ی شامپۆی شۆردنی قاپی سه‌لماندوه كه ده‌بێته هۆی سكچوون و زیان گه‌یاندن به گه‌ده و ئه‌م گیراوه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بچێته گه‌ده‌وه"
تشابمان ده‌شڵێت" له‌جیاتی ئه‌وه‌ی میوه و سه‌وزه‌كان به شامپۆ بشۆنه‌وه باشتر وایه ئاوی سارد به‌كاربهێنن" و ئه‌م گرته ڤیدیۆیه فێركاریه زیاتر له 21 ملیۆن جار بینراوه.
دكتۆر بینجامین داوا ده‌كات هاوڵاتیان كه‌مترین كات له میوه و سه‌وزه فرۆشه‌كان بمێننه‌وه و پێویسته خاوه‌نی كۆگا و عه‌ره‌بانه‌كانی سه‌وزه زوو زوو شوێنه‌كانیان به كهول خاوێن بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاتر له‌سه‌ره به به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی.
PM:02:07:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12404
جار خوێنراوهتهوه