جۆرێك كه‌ڕوو ده‌بێته هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی هه‌رێمی له شاری بۆشینۆ له مۆسكۆ ئاشكرایان كردوه جۆرێك كه‌ڕوو كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی ناوه‌ڕاست و له ده‌ریاچه به‌ستوه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوری زه‌وی دۆزیویانه‌ته‌وه ده‌بێته چاره‌سه‌رێك بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره كه‌ڕووه توانای خاوكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م كه‌ڕووه ته‌مه‌نی 120 هه‌زار ساڵه و مانه‌وه‌ی تا ئێستا بۆته بابه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه.
به‌كارهێنانی كه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بابه‌تێكی نوێ نییه و به سه‌ده‌ی2 دا كه‌ڕووی په‌نسلین وه‌ك دژه هه‌وكردنێكی به‌هێز دۆزرایه‌وه و تا ئێستاش ده‌رمانی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشییه.
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ڕووه ئاشكرای كردوه كه توانای دروستكردنی جۆرێك مادده‌ی هه‌یه كه چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان خاو ده‌كاته‌وه و بڕیار وایه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ڕوه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هیوایه‌ك بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
PM:11:48:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4800
جار خوێنراوه‌ته‌وه