به‌وێنه..مرۆڤ ده‌مامكی به‌كارهێنا و زه‌وی هه‌ناسه‌یدا
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوون ده‌كات له جیهاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بڕی ده‌ردانی گاز و هه‌وای زیان به‌خش له هه‌ساره‌ی زه‌ویدا كه‌مبۆته‌وه.
له چین له ئێستادا گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌شوهه‌وادا ڕویداوه و ده‌ردانی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن به‌ڕێژه‌ی %25 له چاو مانگی ڕابردوو كه‌می كردوه دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند.
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه زۆرینه‌ی كارگه‌كان كار تیایاندا وه‌ستاوه و به‌كارهێنانی ڕێگای هاتوچۆ و فڕۆكه‌وانی كه‌مكراوه‌ته‌وه و به‌كارهێنانی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی كه‌میكردوه .
په‌یمانكای شاهانه‌ی هۆڵه‌ندی بۆ كه‌شوهه‌وا ته‌واوی داتاكانی خۆی له‌ڕێی مانگی ده‌ستكردی سیاتل 5 بی تایبه‌ت به ئاژانسی بۆشایی ئاسمان بۆ پێوانی ئاستی دوانه ئۆكسیدی نایترۆجین به‌شێوه‌ی وێنه بڵاوكردۆته‌وه.
PM:01:23:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4664
جار خوێنراوه‌ته‌وه