سێ به‌شی دانیشتوانی زه‌وی كه‌ره‌نتین كراون
وێستگە ستایل-
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ی فه‌ڕه‌نسی له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه له ئێستادا 2.7 ملیار مرۆڤ كه ده‌كاته سێ به‌شی دانیشتوانی زه‌وی كه‌ره‌نتینه كراون بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌م ئاژانسه باسی له‌وه‌ش كردوه ته‌نها دانیشتوانی هندستان ژماره‌یان 1.3 ملیار كه‌سه و هه‌مویان كه‌ره‌نتین كراون و سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان" نارندرا مودی" داوای له هاوڵاتیانی هندستان كردوه به ته‌واوه‌تی له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌روه و ئه‌مه‌ش تاكه ڕێگه‌یه بۆ ڕزگاركردنی هندیه‌كان له له‌ناوچوون.
به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی " تدرۆس ئه‌دخانۆم هابریس" باس له‌وه كردوه ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا زیاد ده‌كات.
PM:03:17:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوه‌ته‌وه