توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتر وایه به‌م شێوه‌یه بخه‌ون
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له قورسی جیاكردنه‌وه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ په‌تای وه‌رزی ئاسایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توشبوون به‌م دوو ڤایرۆسه لێكچونێكی زۆر هه‌یه له نێوانیاندا.
زاناكان له نه‌خۆشخانه‌ی" Zhangda " باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر گرنگه چاو پیاخشاندنه‌وه بكرێت بۆ شێوازی نوسیتن به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و نوستن به ده‌مدا یان به‌سه‌ر سكدا به باشترین بژارده دایان ناوه بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 12 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه كه بۆ هه‌ناسه‌دان پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بووه و باشترین شێواز بۆ نوستن له‌سه‌ر ده‌م نوستن بووه بۆیان.
پرۆفیسۆر هایپۆ كیو كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و توانراوه ڕێگه‌یه‌كی شیاو بۆ نوستنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكرێت به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت به باشترین ڕێگه بۆ ته‌واوی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكرێت .
PM:02:46:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه