شازاده چارلز توشی كۆرۆنا بوو
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاشكرایان كرد شازاده‌ی ویلز " چارلز" توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كه له ئێستادا هه‌زاران كه‌س له به‌ریتانیا توشی بوون.
گۆڤاری" زه سه‌ن" له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه شازاده چارلز توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه به‌ڵام نیشانه‌ی قورسی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كاره‌كانی خۆی بكات له ماڵه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
هاوكات هاوسه‌ری شازاده چارلز باسی له‌وه كردوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه و ته‌نها بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ خۆی كه‌ره‌نتین ده‌كات.
كۆشكی باكنكنگهام له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه شاژنه ئه‌لیزابێس 12 ی ئه‌م مانگه كۆتا جار بووه كه چارلزی كوڕی بینیوه و پێده‌چێت ڤایرۆسه‌كه بۆ شاژن نه‌گوازرابێته‌وه.
PM:05:02:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوهتهوه