‌چەند زانیاریەک دەربارەی دەمامک

وێستگە ستایل-

دەمامکی دەموچاو کە لەئێستادا زۆر بەکاردەهێنرێت یەکێکە لە کەلوپەلە خۆپارێزیەکان بەمەبەستی پاراستن و ڕێگری لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی.

دەمامک هەروەها پێشی دەوترێت دەمامکی ددان ، دەمامکی عزل ، دەمامکی پزیشکی ، یا دەمامکی نەشتەرگەری، چەندین جۆر و ڕەنگی هەیە و گرنگە ئەو جۆرە بەکاربهێنرێت کە ڕێگە پێدراوە لەلایەن سێکتەرە تەندروستیەکانەوە.

ئەوەی دەمەوێت لێرەدا باسی بکەم چەند خاڵێکە بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوونی هاوڵاتیان و زیاتر سود بینین لێی :

1-بەکار هێنانی دەمامک تەنها بۆیەک جارە و پێویستە زوو زوو بگۆردرێت بەتایبەت کە شێدار یا تەڕ بوو.

2- هەمیشە بەپێی ڕێنمایی بەکارهێنان دەمامک بەکار بهێنە وەک دەست شۆردن بەئاوو و سابوون پێش بەکارهێنان ، دەست نەدان لە دیوی ناوەوەی دەمامک، دوای بەکارهێنان فڕێدانی لە جێگەی گونجاو، هەروەها دووبارە بەکارنەهێنانەوەی بۆجارێکی تر.

3-دەبێ بزانێن لەکاتی بەکارهێنان کام ڕووە بۆ دەرەوەیە، هەمیشە ئەو ڕووەی دەمامک بۆدەرەوەیە کە ئەو سێ خەتە(سێ هێڵ) ەی دەرەوە پێویستە ڕووی لەخوارەوە بێت وەک لەوێنەکە ڕوونکراوەتەوە ، بێ گوێدانە ڕەنگەکەی، ئەوەی لەناو خەڵکدا گوایە ڕووە سپیەکەی بۆ دەرەوەیە و ڕووە شینەکەی بۆناوەیە بەتەواوی هەڵەیە چونکە دەمامک لە سێ چین پێکهاتووە ، چینی ناوەوە (یەکەم)کە سێ خەتەکەی ڕووی لەسەرەوەیە ئەوە پێی دەوترێت هاوڕێی پێست Skin freindly و وا دروستکراوە عەزیەتی پێست نەدات و دەبێ بەڕووی دەم چاو بێت ، چینی ناوەند (دووەم) پێکهاتووە لە فلتەری پارێزگاری کە هەرچەند ئەم فلتەرە ڕێگرنیە لە تێپەڕ بوونی بەکتریا و ڤایرۆس ، چینی (سێیەم) و دەرەوە کە زۆربەی جار ڕەنگکراوە توانای هەناسە هەڵمژینی هەیە لێیەوە breathable ،چینی یەکەم و سێیەم پێی دەوترێت liquid resistant واتە وا دروستکراوە کە تەڕی هەڵنامژێت و بەرگری دەکات ، بەڵام هەرکات تەڕ بوو یا شێداربوو پێویستە بگۆڕدرێت.

4-ڕووی پێشەوەی دەمامک دووای بەکارهێنان هەمیشە پیس دەبێت ، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستت بەری بکەوێت و هەرکات دەستت بەری کەوت وا پێویست دەکات دەستەکانت بە ئاوو و سابوون بشۆیت.

5-ئەو خاڵەی کە زۆر گرنگە ئەوەیە زۆرێک لە هاوڵاتیان و ستافی تەندروستیش بەهەڵە دەمامک بەکار دەهێنن ئەوەیە بەپێچەوانەوە بەکاری دەهێنن بەشێوەیەک کە سێ خەتەکەی دەرەوە ڕووی لەسەرەوە بێت ، بەراستی ئەمە پێچەوانەی دەستوری بەکارهێنانیەتی و ئەم کەلتورە تەنها لەناو ئێمەدا هەیەو لەهیچ شوێنێکی تر نەمبینیوە بۆیە زۆر گرنگ بوو لەلام ئەم چەند خاڵە بخەمە ڕوو بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی هاوڵاتیان ، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک .


ئا:عبدالرحمن محمد ابراهیم- پسپۆری خۆپاراستنی تەندروستی


PM:01:33:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل