ڤیدیۆ: شاری ووهان جارێكی دیكه ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستدا و ووهان بوو به سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موو جیهان و تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه 18912 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له چین ڤیدیۆیی ناو شاری ووهانی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پاس و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه كه‌وتۆته‌وه كار و ژیان ئاسایی بۆته‌وه.
تا ئێستا له جیهاندا توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 423667 كه‌س و 109154 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:12:18:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 6684
جار خوێنراوه‌ته‌وه