‌پەیامێکی بەپەلە لە پزیشکێکی کوردەوە

وێستگە ستایل-

دکتۆر عارف ئەحمەد گۆران پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناویه‌  لە لەندەن په‌یامێكی له‌ وڵاتی به‌ریتانیاوه‌ ناردوه‌ بۆ هه‌موو كوردان و ده‌ڵێت" ئەم چەند دێرە لە ماوەی پشوویەکی کورت بۆتان دەنووسم،من لە یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی لەندەن کاردەکەم.

1- زۆربەی ھەرەزۆری ئەو نەخۆشانەی دێن بۆ نەخۆشخانە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان، وە بەشێکیان پێویستیان بە چاودێری چڕ دەبێت.

2- ھەمووکارێکی نەخۆشخانە وەستاوە، ھەموو کارمان تەنھا بۆتە کۆڕۆنا.

3-ئەم نەخۆشیە نوێیە، تاکوو ئێستا ئەم ڤایروسە ھەندێک لایەنی شاراوەی ھەیە، ڕۆژانە شتی نوێ دەربارەی ئەو نەخۆشیە فێردەبین.

4- دووبارەی دەکەمەوە ئەو ڤایرۆسە ھیچ دەرمانێکی چارەسەری تەواوی نیەو تاکو ئێستاش پێکوتە(ڤاکسین) بەردەست نیە.

5- ئەم نەخۆشییە تووشی ھەموو کەس دەبێت، ھەر ئەمڕۆ چەند گەنجێک پێویستیان بە چارەسەری چڕ ھەبوو لە نەخۆشخانەکەی ئێمە.

6- پێشبینی دەکەم لەم ھەفتەیە ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبێت لە سەرانسەری کوردستان.

7- من ھەردەم گەشبینم لە ژیان بە لام ھەست دەکەم ھەندێک کەس لەمەترسی ئەو پەتایە ناگەن بۆیە ئەم چەند دێرەم نووسی.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" کوردستانیانی خۆشەویست تاکە شت کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە لە مالەوە دەرنەچێت و ئه‌م حالەتە درێژ دەخایەنێت، وە حکومە ت دەبێت پلانی ھەبێت لە ھەموو لایەنێک بە تایبەتی بۆ کەسانی ھەژار و کەم دەرامەت دووا ووتەم ئه‌وه‌یه‌ " تکام ئەوەیە لە ماڵەوە دەرنەچن"دڵنیام مرۆڤایەتی لەو پەتایە دەربازی دەبێت.


AM:11:42:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 27200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌