WHO: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێشنیاز كراون بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بۆ فرۆشتن نییه
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كۆمپانیا جیهانیه‌كان چه‌ندین جۆر ده‌رمانیان پێشنیاز كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له ئێستادا ئه‌م ده‌رمانانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاریبهێنن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه به‌رهه‌م نه‌هێنراوه و به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئێستا باس ده‌كرێت ده‌كه‌وێته سه‌ر پشكنینی پزیشك و نابێت سه‌ربه‌خۆ به‌كاربهێنرێت و بفرۆشرێت.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه تا ئێستا هیچكام له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه نه‌یان توانیوه چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسی كۆڤید 19 بدۆزنه‌وه.
له ئێستادا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ده‌رمان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له تێكه‌ڵاوكردنی ده‌رمانه‌كانی دژه ڤایرۆس و ئه‌نفلۆنزا و ده‌رمانی مه‌لاریا و ده‌رمانی ئایدز و ڤایرۆسی ئیبۆلا ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێندرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌رمانی Remdesivir كه دژه ڤایرۆسه له چین تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی باشی به ده‌ست هێناوه و به چه‌ند نه‌خۆشێك دراوه به گوێره‌ی جۆری حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كان به‌كارهێنراوه.
PM:04:16:23/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه