ڤیدیۆ: خانمێكی میسری" ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی من كردم ئێوه دوباره‌ی مه‌كه‌نه‌وه"
وێستگە ستایل-
خانمێكی میسری له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و په‌یامێك بۆ میسریه‌كان ده‌نێرێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره نه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ئه‌نجامیداوه.
ئه‌م خانمه په‌شیمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامیداوه و ڕێنماییه پزیشكیه‌كانی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كردوه و پشت گوێی خستوه و به ئاره‌زووی خۆی گه‌شتی كردوه و ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له ڕێنماییه پزیشكیه‌كان ده‌رنه‌چن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه سوچی نه‌خۆشخانه‌وه.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بینیوه به‌جۆرێك باسی ئه‌م خانمه ده‌كه‌ن كه ئازایه و توانیویه‌تی به بوێری دۆخی ئێستای خۆی ڕوون بكاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ڕێنمایی هاوڵاتیان بكات.
PM:05:23:22/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 6804
جار خوێنراوهتهوه