بهوێنه.. ئیسپانییەکان گوڵبارانی پزیشکان و پەرستاران دەکەن
وێستگە ستایل-
بەڕێزان، پزیشکان و پەرستاران لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنان، پۆلێک پزیشکی گەنج هەیە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەردەوامن لە کار، دەزانن پزیشک هەیە پارەی هاتووچۆی پێ نییە و قەرزی دەکات؟ دەزانن پزیشک هەیە پارەی کڕینی کارتی مۆبایلەکەی نییە؟ ئەمانە هەن و زۆریشن، بەڵام پزیشکان ئەمانە باسناکەن.
بەڵێ هەندێک پزیشک هەن کە ئاکاری ناپزیشکی و نامرۆڤانەیان هەیە، بەڵام لەبیرتان بێت ئەمانە لە هەموو دنیادا هەن و کەمینەن، زۆرینەی پزیشکان ماندوونەناس و مرۆڤدۆستن، دیقەت بدەن یەک تاکە پزیشک و پەرستار لە ئەرکەکەی راناکات، هەمووی خەریکی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە، بژین پزیشک و پەرستارانی کوردستان، ئێوە بەرگە سپییەکەتان بپۆشن تاوەکو هاونیشیمانییان بەهۆی کۆرۆناوە رەشپۆش نەبن.
تکایە سوپاسیان بکەن...
ئا: دكتۆر ئاراز برادۆستی
پزیشكی پسپۆڕی كۆئهندامی دهمار
PM:04:06:22/03/2020
ئهم بابهته 3820
جار خوێنراوهتهوه