كۆرۆنا و ئه‌ته‌كیه‌ت
وێستگە ستایل-
کۆرۆنا جگەلەوەی ڤایرۆسێکی ترسناکە دەکرێت مایەیی دڵخۆشی و سود لێوەرگرتن بێت هەڵبەتە دووای خۆپاریزیمان یان کۆتایهێنانی ڤایرۆسەکە.
بەهۆی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، وێڕای هاتنی نەوەیەکی پێنەگەیشتوو لەڕووی (زمانەوانی، ڕۆشنبیری ڕەفتاری ، نەزانین لەبەهاو واتای بەها جەوهەرییەکانی مۆڤ ونەتەوە. شارەزانەبوون لە پەروەردە، تێنەگەیشتوو لەواتاکانی ئاسایشی نەتەوەوی و داهاتووی کۆمەڵگەو زۆری تر، ئەمە وای کردوه پەروەردەی تاک و ڕەوشتە بەرزەکان هەڵتەکێت و بشکێت لەکۆمەڵگە و لەکاتێکدا مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە.
بەکارهێنانی ڕستەیەکی نادروستی وەکو (بۆ خۆم دەژیم ) نەوەیەکی نوێ لەپابەند نەبوون بەتایبەتمەندییەکانی ژیانی خۆشیانەوە دروست ده‌بێت وبەردەوام لە ڕووخاندا ده‌بێت.
ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاری نه‌شیاون كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه:
1- پیسكردنی ته‌والێتی چێشتخانەو مزگەوتەکان لەکاتێکدا کارگوزاری تایبەت بەخاوێنکردنەوەشیان فریایی خاوێنکردنەوەی ناکەون.
2- بەچەند ڕۆژ خۆی ناشۆری و بۆنێکی تیژی لەجلەکانی دەدا بۆ شاردنەوەی بۆنی عارەق؛وهتد..
3- قژە چڵکنەکەی بەجەلیەکی تەڕ دادەپۆشی .
4- شانازیکرنی زۆرێک لەتاکەکان بەوەی کە هیچ کارێک نازانێت و زمانی شیرینی کوردی نازانێت، کە هێچ شتێک لە کلتوری جوانی کوردی نازانێت چونکە چوار ڕۆژ لەوڵاتێکی تربووە .
5- (شێف)ە خانمەکان لەبەرنامەکانی تیڤی نینۆکەکانیان۲ تا ۳ سم درێژ‌و دەستیان هەرنەدەشۆری و دەستکێشیشیان بەکارناهێنا خۆراکەکەیان پێش ئامادەکردن نه‌شۆردەوە لەهەندێک لەبەرنامەکان .
6- هەندێک ئەوەنە لێک نزیک دەبوونەوە لەگفتوگۆ کەهەناسەو تەڕی دەمی قسەکه‌ر دەچو به‌سەر گوێگردا جگەلە بۆنی هەناسەی ناخۆش بەهۆی نەشۆردن وپاک ڕانەگرتنی دەم وددانەکان دوای خواردن.هەندێکیش بەهۆی نەخۆشی پوک وگەدەو قوڕگ.
7- دەمووچاو شۆردن لەبەرنامەیدا هەرنەمابوو گەردیلە چەورییە زیانبەخشەکانی سەر دەمووچاوی بەمیکیاجێک دادەپۆشی ولەکوڕاندا دەستێکی وشکی بەدەمووچاویدا دەهێنا.
8-کلێنس فڕێدان و بەکارهێنانی دەیان کلێنس لەکاتێکدا پێویستت بەیەک دانەیە.
9- دەست شۆردن لای هه‌ندێك كه‌س بێ بابه‌خ ته‌ماشاكراوه پێش ئه‌م بابه‌ته.
10-هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی میوانیان نه‌كردوه ،ئێستابەهیوای سەردانیەکن بچن یان كه‌سێك بێت بۆلایان.
ڕۆشبیری هەرکۆمەڵگەیەک لەڕۆشنبیری تاکەکانەوە دەست پێدەکات، کرۆنا نامێنێ وبەسەردەچێت، بەڵام ئەوانەی باسکران کۆرۆنا زۆریانی گۆڕی و ئێستا لەترسا جۆرێکی دیكه‌ن.
ئا: ئیدریس نامق بابانی- توێژەری دەروونی
PM:08:26:17/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5268
جار خوێنراوه‌ته‌وه