هارفی واینستین: به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی سزادرا
وێستگە ستایل-
دادگای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری زیندانكردنی به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی" هارڤی واینستین" ی دا به 23 ساڵ به‌هۆی ده‌ستدرێژی گێچه‌ڵی سێكسی بۆ سه‌ر چه‌ندین ئافره‌ت له ماوه‌ی كاركردنیدا.
واینستین ی ته‌مه‌ن 67 ساڵ له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له كاتی دادگای كردنی له نیویۆرك ئاماده بوو، پارێزه‌ره‌كانی داوایان كردوه سزاكه‌ی ئاسان بكرێت چونكه هه‌ر سزادانێك وه‌ك له سێداره‌دان ده‌بێت بۆی.
واینستین به گێچه‌ڵ پێكه‌ری هۆلیود ناسراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كاركردنیدا ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر چه‌ندین ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند و بۆ یه‌كه‌مجار له دادگا دانی به‌وه‌دا ناوه " هه‌ست به په‌شیمانی زۆر ده‌كات"
له مانگی 10 ی ساڵی 2017 ه‌وه چه‌ندین ئافره‌ت سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركردوه و دادگای ئه‌مه‌ریكا چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سزای ته‌واوی تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه .
هارڤی واینستین ته‌مه‌نی 67 ساڵه و یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره‌كان و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "میراماكس" ه كۆمپانیایه‌كی به‌هێز بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم.
PM:03:28:16/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه