له كاتی قوتدانی بنێشت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟
وێستگە ستایل-
چه‌ندین بیرۆكه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر قوتدانی بنێشت ده‌وترێت ئه‌گه‌ر بنێشت قوت بده‌یت ئه‌وه به گه‌ده‌تدا ده‌نوسێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك و به‌شێكی دیكه‌ش باوه‌ڕیان وایه بۆ هه‌میشه له‌ناو جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
هیچ پێویست به دودڵی ناكات چونكه وه‌ڵامی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونانه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئه‌ی چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر بنێشت قوت بده‌یت؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆری بنێشت توانای توانه‌وه‌ی كه‌مه به‌ڵام ئه‌مه واده‌كات بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ ڕۆژ له‌ناو گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه و دواتر بكرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش و ئه‌مه‌ش پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا باشتر وایه بنێشت قوت نه‌درێت دوای بێزاربوون له جوینی.
AM:11:09:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4308
جار خوێنراوهتهوه