له‌سه‌ر ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر باوه‌ڕ به‌م شتانه مه‌كه
وێستگە ستایل-
له‌سه‌ر ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌وترێت هۆكارێكی بۆماوه‌ی هه‌یه كه واده‌كات مرۆڤ ئالوده ببێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سی ئالوده بوو ناتوانێت ڕزگاری ببێت له‌و زیانانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به مێشكی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام باشتر وایه له‌سه‌ر ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر باوه‌ڕ به‌م بابه‌تانه نه‌كه‌یت.
1- هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و كرۆمۆسۆمه‌ن كه وایان لێده‌كات ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببن.
ڕاستیه‌كه‌ی: هیچ كرۆمۆسۆمێك نیه به دیاریكراوی وابكات مرۆڤ ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێت واته ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌ی بۆماوه ناگوێزرێته‌وه.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی ئالوده ده‌بێت تا ده‌مرێت ناتوانێت وازی لێ بهێنێت.
ڕاستیه‌كه‌ی هه‌ر كه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت وازی لێ بهێنێت به‌ڵام ماوه‌ی پێویست بۆ پاكبوونه‌وه‌ی له‌ش له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت.
3-ئالوده‌بوون بۆ هه‌میشه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
ِڕاستیه‌كه‌ی هه‌ندێك جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر زیان به كۆئه‌ندامی ده‌رمار و مێشك ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه‌ی لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه چیتر نه‌توانن وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژین.
4-له‌كاتی گه‌یشتن به قۆناغی ئالوده‌بوونی مه‌ترسیدار ده‌بێت كه‌سی ئالوده‌بوو ده‌بێت داوای یارمه‌تی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بكات.
له ڕاستیدا هه‌ركات نیشانه‌كانی ئالوده‌بوون له‌سه‌رت ده‌ركه‌وت ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
AM:10:22:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4604
جار خوێنراوه‌ته‌وه