پێنج ڕۆتین ده‌تانكاته به‌خته‌وه‌رترین دوو هاوسه‌ری دنیا
وێستگە ستایل-
ئه‌و هه‌نگاوه بچوكانه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌لای خۆیانه‌وه ده‌ینێن بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌هێز بێت ڕۆژێك دێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به جێگه‌یه‌كی زۆر جیاوازتر له‌وه‌ی ده‌ستیان پێكردوه.
هەنگاوی بەردەوام، ئەگەرچی بچووکیش بێت، گۆڕانکاری جادووی دەخوڵقێنێت، ئەوەندە هەیە به‌كه‌م ته‌ماشای نه‌كه‌ن و ئاگاداری ئه‌وه‌بن له‌چاو هه‌فته‌یه‌ك پێشتر چ گۆڕانكاریه‌كتان كردوه.
ئەحمەد خالیدی ماستەر لە ڕاوێژی خێزانی له بابه‌تێكی تایه‌تدا ڕێنمایی به هاوسه‌ره‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت " بۆ ماوەی ۱ هەفتە ئەم هەنگاوە بچووک بەڵام کاریگەرانە تاقی بکەرەوە، ئەنجامی گەورەیان لێ بەدەست دێنی. بیرت نەچێ: "هاوسەرگیریی یەک شتی گەورە نییە، ملیۆنێک شتی بچووکە."
1- به‌ركه‌وتنی جەستەیی زیادبکەن: لەکاتی چا خواردن یان سەرکردنی تی ڤی لەتەنیشت یەکەوە دابنیشن، بەبێ هۆ باوەش بەیەکدا بکەن. پێکەوە بچنە سەرجێگا.
2- کات تەرخان بکەن بۆ دەمەتەقێ: شەوانە ۲۰ خوله‌ك دابنێن بۆ باسکردنی ڕۆژەکەتان، باسی کێشە مەکەن، با بەس باسی دەرەوەی خێزانەکەتان یان بابەتێ بێ کە هەردووکتان حەزتان لێیە.
3- گفت شیرین‌تر بن: (سوپاس، دەستخۆش، بێزەحمەت) زیاتر لەجاران بەکاربێنن.
4- ستاییش بکەن بە نەریتی ڕۆژانە: بیانوویەک بدۆزنەوە وەسفی کارێکی هاوسەرەکەتی پێ بکەی (دەستخۆش کەرەوزەکە زۆر جوان و تازەیە.. مریشکەکە چیت تێکردبوو زۆر خۆشە..)
5- پرس بەیەک بکەن و ڕای یەک وەربگرن: لە گۆڕانکاریەکانی ئیش یان كاره‌كه‌تان یەکتری ئاگاداربکەن، پێش هەر بڕیارێک ڕای یەک وەربگرن. دەچیت بۆ دەعوەتێک یان درەنگ یەیتەوە، هەواڵی بدەرێ، بەمجۆرە هاوسەرەکەت هەست بە بەهای خۆی دەکات.
PM:12:48:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوه‌ته‌وه