جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دڵ
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌ی دیكه زیانی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دوكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژن زیان به ته‌ندروستیان ده‌گات.
زاناكان له زانكۆی ئۆهایۆ له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسی و زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌ی دیكه ، به‌جۆرێگ په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ خێرا ده‌كات و خوێن به‌ره‌كان ڕه‌ق ده‌كات و هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیان هه‌یه به نه‌خۆشی دڵه‌وه.
له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 1600 حاڵه‌تی نه‌خۆشی سییه‌كان به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆماركراوه و زیاتر له 30 حاڵه‌تی مردن هه‌بووه و له ئێستاشدا توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ زانینی هۆكار و زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
AM:09:08:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه