قارچك ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی تۆهۆكۆ ی ژاپۆنی ئاشكرایان كردوه خواردنی قارچك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر زیاتر له 36 پیاو ئه‌نجامدرا كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40 بۆ 79 ساڵیدا بووه و داوایان لێكرا له‌سه‌ر سیستمی ژیان و خۆراكیان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بده‌نه و چالاكی جه‌سته‌ی و ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌كانی خۆیان باس بكه‌ن.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند خواردنی قارچك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه و سه‌رپه‌رشیتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه "شو تشانگ" مامۆستا له زانكۆی تۆهۆكۆ باس له‌وه ده‌كات هۆكاری ئه‌م سووده‌ی قارچك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی كانزا و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر تیایدا.
PM:12:10:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10016
جار خوێنراوه‌ته‌وه