هه‌بوونی سه‌گێك ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا هاتووه شه‌گ هاوڕێیه‌كی به‌وه‌فایه بۆ مرۆڤ و یارمه‌تی درێژ بوونی ته‌مه‌ن ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه هه‌بوونی سه‌گێك كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستكردن به ته‌نهایی و هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 3.8 ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه هه‌بوونی سه‌گێك ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كان به‌ڕێژه‌ی %24 و به هۆی نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی %65 كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌گن.
AM:10:13:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوه‌ته‌وه