پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه وێنه نیمچه ڕوته‌كانیان بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه له ئوستورالیا ساڵانه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌یفرۆشنه‌وه و پاره‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ كاری خێرخوازی به‌كاریده‌هێنن.
وێنه‌كانیان له ڕۆژنامه‌ی پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه بڵاوده‌كه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته نه‌ریتێك له ساڵی 1993 ه‌وه و تیایدا سنگ و به‌شێك له جه‌سته‌یان به ڕووتی ده‌رده‌كه‌وێت و نمایشی ماسولكه و جه‌سته و له‌شولایان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌مساڵی له‌وانه‌ی ساڵانی دیكه جیاكردۆته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوانه له‌گه‌ڵ پشیله و ئه‌سپ و ئاژه‌ڵی دیكه وێنه‌یان گرتوه و له ناودارترینیان كه‌نگه‌ره‌یه كه یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه تایبه‌ته‌كان ونیشتیمانی سه‌ره‌كی ئوستورالیایه.
AM:08:48:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6332
جار خوێنراوه‌ته‌وه