‌ جۆره‌كانی چاوکزی (کەموکورتی لە بینایی)

وێستگە ستایل-

بە شێوەیەکی گشتی چوار جۆر چاوکزی هەیە كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ته‌مه‌نێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەگەری و نەخۆشییەکانی چاو جۆره‌كانی لاوازی و كزی چاوه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- چاوکزی بۆ دوور (نزیکبینی) (myopia): کەسی توشبوو شتەکان لە دوورەوە بە تەڵخی دەبینێت.

2- چاوکزی بۆ نزیک (دووربینی) (hyperopia): کەسی توشبوو شتەکان لە نزیکەوە بە تەڵخی دەبینێت، زۆر جار بۆ دووریش هەر بینایی تەڵخە.

3- لاربینی (ئەستیگماتیزم) (astigmatism): کەسی توشبوو شتەکان بە خواروخێچی و لێڵی دەبینێت.

4- چاوکزی تەمەن (presbyopia): کەسی توشبوو بۆ نزیک چاوی کزە، واتە لە کاتی خوێندنەوە و سەیرکردنی هەر شتێکی نزیک بینایی لێڵ دەبێت و حەزدەکات دووری بخاتەوە. لە تەمەنی چل ساڵی بۆ سەرەوە دەست پێدەکات.

تێبینی : لێڵبوونی بینایی بەهۆی نەخۆشییەوە: واتە کێشە لە کەموکورتی شکاندنەوەی ڕوناکیدا نیە، بەڵکو تەمێک لەسەر بینایی درووست دەبێت، ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە، وەکو: نەخۆشی گلێنەی چاو، تانە، ئاوی سپی و ئاوی ڕەش، نەخۆشییەکانی تۆڕە و دەماری چاو، بەرکەوتنی زەبر، وە چەندین هۆکاری تر.


PM:12:11:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل