به چوار ڕێگه ده‌توانیت وا له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت به‌رده‌وام بیرت بكات
وێستگە ستایل-
"زۆر بیرت ده‌كه‌م" ئه‌و وشه‌یه‌ی %99 ی خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له پیاوانی ببیستن، چونكه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێ ده‌درێت و خانمان ده‌توانن به 4 ڕه‌فتار وابكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشیان ده‌وێت بیریان بكات.
1-په‌یوه‌ندی پێوه مه‌كه:
هه‌وڵبده له په‌یوه‌ندی كردنی به‌رده‌وام لێی دوور بكه‌ویته‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت وا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت بیرت بكات و خۆی له بێده‌نگیت بپرسێت و به بێ دودڵی په‌یوه‌ندیت پێوه بكات.
2-ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی نامه‌كانی مه‌ده‌ره‌وه:
چه‌ند خوله‌كێك بوه‌سته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دا بێت كه بۆ ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ناده‌یته‌وه، ئه‌م ڕه‌فتاره پیاوان زۆر پێی توڕه ده‌بن.
3-پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لای جێبهێڵه:
كاتێك تۆ پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌ك دیاریه‌ك له‌لای ئه‌و جێده‌هێڵیت واده‌كه‌یت هه‌میشه له خه‌یاڵیدا بیت.
4-تێبینی تایبه‌ت له‌لای جێبهێڵه:
چه‌ند نوسینێكی كورت له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك له‌لای جێهێڵه بۆ ئه‌وه‌ی به بینینی تۆی به بیربێته‌وه.
AM:11:00:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5060
جار خوێنراوه‌ته‌وه