‌راغب عەلامە کاتی وازهێنانی لە گۆرانی وتن ئاشکراکرد

وێستگە ستایل-


هونەر مەندی دیاری عەرەب ، راغب عەلامە، کاتی وازهێنانی لە گۆرانی وتن و کاری هونەری ئاشکرا کرد. 

راغب عەلامە لە جیهانی عەرەبی و هەرێمی کوردستانیش خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فێستڤاڵی غۆتسە لە لوبنان کاتی وازهێنانی لە هونەر ئاشکرا کرد. 

راغب ئاشکرایکرد، ئەوکاتە دەست لە گۆرانی وتن هەڵدەگرێت کە بزانێت هیچی نوێی پێنیە پێشکەشی بکات، یاخود ئەوکاتەی کە هەست بکات دەنگی خزمەتی ئەزموونە هونەرییەکەی ناکات. 

راغب عەلامە ئەوەشی وت، "ئەگەر وازم لە گۆرانی وتن هێنا ئەوکاتە واتە ئەوەی پێشکەشم کردووە لە ئەزموونی هونەریمدا بەسە و مێژووەکەم لای خەڵک دەمێنێتەوە". 

پێشتر راغب عەلامە سەبارەت بە وازهێنانی هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا لە گۆرانی وتن وتبووی، "زۆر روونە کە ئەلیسا لەم بڕیارەی پەشیمان دەبێتەوە ئەگەر ئەم بڕیارەی لە توڕەییدا دابێت، ناتوانم وێنای ئەوە بکەم ئەلیسا لە ماڵەکەیدا دەمێنێتەوەو لە گۆرانی وتن دەوەستێت". 

ش . ر 


PM:02:33:03/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل