پێنج خووی خراپی رۆژانە تهمهن كورت دهكات
وێستگە ستایل-
بەشێک لەو کارانەی رۆژانە ئەنجامی دەدەین وەکو خوی لێهاتوە و دەتوانین بە ئاسانی لێی رزگارمان ببێت، زاناکان لەبەر کاریگەری زۆری ئەو خوانە ناویان لێناوە"مەرگی پێشوەخت".
چەند زانایەکی تایبەتمەند توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری " Circulation" بڵاوکردۆتەوە، توێژەرەکان پێنج خوی رۆژانەیان دیاریکردوە کە دەبێتە هۆی مەرگی پێشوەخت، کە ئەمانەن:
1-خواردنەوە گازیەکان :
خواردنەوە گازیەکان کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی فشار لەسەر دڵ زیاد دەکای توێژینەوەکان بەهۆکاری مەرگی پێشوەختی دادەنێن.
2-جگەرە کێشان :
جگەرە کێشان پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە کەمبونەوەی تەمەن یان مەرگی پێشوەختە، لەبەر ئەوەی هۆکارە بۆ توشبون بە شێرپهنجه و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و مێشک و چەندین نەخۆشی تر .
3-دانیشتن لەسەر کورسی بۆ ماوەیەکی درێژ:
شێوازی ژیانێکی جێگیر و بۆماوەیەکی درێژ کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی هەریەکێکمان، بەڵام لێکۆڵینەوەکان باسیان لەوەکردوە زۆر دانیشتن دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و ئەگەری جەڵدەی مێشک زیاد دەکات، ئەوانەش هۆکارن بۆ مەرگی پێشوەخت.
4- زۆر زیادبونی کێش یان کەمبونی:
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە یان یان نائاسایی کەمە، روبەروی مەترسیەکی راستەقیەن دەبنەوە سەبارەت بە مەرگی پێشوەختە، چونکە كێشی جەستە پەیوەندی راستەوخۆی بە دڵ و نەخۆشیەکانی شەکرەوە هەیە.
5-خواردنی شیرینەمەنیەکان بەرێژەیەکی زۆر:
هەرچەندە زاناکان نەیانتوانیوە پەیوەندی راستەوخۆی نێوان شیرنەمەنیەکان و مەرگی پێشوەختە دیاری بکەن، بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن شیرنەمەنیەکان هۆکاری زۆریك لە نەخۆسیەکانی کۆئەندامی سیەکان و شێرپهنجه ونەخۆشیەکانی دڵن.
هـ.ع
AM:09:36:06/04/2019
ئهم بابهته 6988
جار خوێنراوهتهوه