پێوره بۆ ڕاستگۆی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بۆ تۆ
وێستگە ستایل-
زۆر جار دوای ئه‌وه‌ی چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئه‌وه له به‌رامبه‌ردا ڕێز و خۆشه‌ویستی وه‌رده‌گرینه‌وه به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه‌یه‌كیشمان كردوه و هێشتا به‌رامبه‌ر خۆشی ده‌وێن؟ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت "ئەو کەسەی کە بەھۆی کار‌و کردەوە باشەکانت تۆی خۆش دەوێت ئەوا کەسێکی ئاساییە، بەڵام ئەو کەسەی کەتۆی خۆش دەوێت سەرەڕای کارە خراپەکانیشت ئەوا کەسێکی گەورەیە لە ژیانتداو شایەنی ئەوەیە کە لەگەڵی بەردەوام بیت."
پێوەری ڕاستەقینە بۆ زانینی گرنگی ھەر کەسێک لە ژیانتدا، بریتیە لەوەی کە تاچەند ئەو کەسە بەرگەت دەگرێت و خۆشی دەوێیت سەرەڕای ئەو خراپیانەشی کە ھەتە.
AM:08:43:06/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4732
جار خوێنراوهتهوه