10 ڕێنمایی بۆ ئهو كهسانهی كتێب دهخوێننهوه
وێستگە ستایل-
خوێنهرانی كتێب ههندێكجار توشی ههڵه و گرفت دهبن له خوێندنهوهی كتێبدا، لە خوارەوە لیستێک دەخەینە ڕوو کە ١٠ خووی خراپی کتێبخوێندنەوە نیشان دەدات و تۆ دەبێ خۆتی لێ دوور بگریت ئهگهر دهتهوێت ببیت به خوێنهرێكی باش.
یەک- بڕیاردان لە ڕووی بەرگی کتێبەوە:
هەرگیز ئەم کارە مەکە. ئەمجارە بچۆ کتێبێک بخوێنەوە کە لە ڕووی بەرگەکەیەوە بڕیارت نەدابێت.
دوو- دووبارە خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە پێویست نین:
پێش بە خۆت بگرە و کتێبێک دووبارە مەخوێنەوە کە پێشتر خوێندووتەتەوە و لێی تێ گەیشتوویت، چونکە بەردەوام کتێبی سەرنجڕاکێش هەیە.
سێ- پەیدانەکردنی واتای ئەو وشانەی لێیان حاڵی نەبوویت:
کاتێک کتێبێک دەخوێنیتەوە بە دوای واتای ئەو وشانەشدا بگەڕێ کە پێشتر نەتبیستوون.
چوار- لە شوێنی نیوەڕووناک مەخوێنەوە:
ئەمجارە کە کتێبت خوێندەوە ئاگات لێ بێت کە دەبێ شوێنەکە تەواو ڕووناک بێت. ئەمە جگە لە سەلامەتیی چاوەکانت، وا دەکا کە کەمتر خەواڵوو بیت.
پێنج- ئەگەر کتێبت بە ئەمانهت هێناوە بیدهرهوه دهستی خاوهنهكهی:
هەوڵ بدە دایمە کتێبە ئەمانەتەکان بەریتەوە بۆ کتێبخانە و کتێبی باشتر بهێنیت، بەشکوو کەسێکی تریش ئەو کتێبەی تۆ بخوێنێتەوە.
شەش- نوشتاندنەوەی سوچی لاپەڕەکان:
زۆر کەس ئەم کارە دەکات، بەڵام وا باشترە نێوانکتێبێک کارتێک شتێک پەیدا بکەیت. بەم جۆرە شێوەی کتێبەکەش زوو تێک ناچێت.
حەوت- خوو بە یەک جۆر کتێبەوە مەگرە:
دایمە هەوڵ بدە کتێبی جیاواز جیاواز لە ژانری جیاواز بخوێنیتەوە تا دنیاکەت فراوانتر بێت.
هەشت- بیر لە لاپەڕەی کۆتایی کتێبەکە مەکەرهوه:
هەوڵ بدە چێژی خوێندنەوەی کتێبەکە نەشێوێنی بە بیرکردنەوە لە لاپەڕەی کۆتایی. زۆر کەس دەچن یەکسەر لاپەڕەی کۆتایی دەخوێننەوە و خۆیان لە چێژی کتێبەکە بێبەش دەکەن.
نۆ-بەر لە کتێبەکە تەماشای فیلمەکەی مەکە
ئەگەر هەواڵت دەزانی کە کتێبەکەی بەردەستت کراوە بە فیلم، یەکسەر تەماشای فیلمەکەی مەکە، چونکە هەمیشە کتێبەکە چێژی زیاترە.
دە-ئەوەی کە هەرگیز کتێب نەخوێنیتەوە
هەرگیز وا مەکە، له ڕاستیدا ئێستا خەریکی چیت؟ واز لەم بابەتە بهێنە و یەکسەر دەست کە بە خوێندنەوە.
PM:12:15:03/04/2019
ئهم بابهته 4140
جار خوێنراوهتهوه