لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند خه‌ونێك له لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه
وێستگە ستایل-
خه‌ون بینین لای هه‌ندێك كه‌س بابه‌تێكی بێ مانایه و بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش هۆشداریه، پسپۆڕانی ده‌رونی لێكدانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند خه‌ونێك كردوه كه گرنگه به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به خه‌ون بینین هه‌یه.
1-كه‌وتنی ددان له خه‌ودا:
هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وه‌كانی خه‌ون كه‌وتنی ددان له خه‌ودا به مانای مردنی كه‌سێك باس ده‌كه‌ن به‌ڵام پسپۆڕانی ده‌رونی له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ونه ده‌ڵێن" مانای ترسی مرۆڤه له‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر ژیانیدا دێت و هه‌وڵدانه بۆ گۆڕانكاری له ژیاندا"
2-ده‌رنه‌چوون له تاقیكردنه‌وه:
دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تی پێش نوستن واده‌كات ئه‌م جۆره خه‌ونه ببینیت و باشتر وایه پێش نوستن خۆت به كارێكی باشه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌یت.
3-ڕوتبوونه‌وه له خه‌ودا:
هه‌ستكردن به لاوازی له شوێنی كاركردن یان په‌یوه‌ندی و ترس له‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر خاڵه لاوازه‌كانت ببینێت هۆكاری ئه‌م خه‌ونه‌یه.
4-كه‌سێك به دواتا ڕابكات له خه‌ودا:
ئه‌مه مانای نا ئارامی و نا خۆشحاڵی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر بابه‌تێك و ڕاكردن له قه‌رزاری و ئالوده بوون به شتێك هۆكاری ئه‌م خه‌ونه‌یه.
5-كاره‌ساتی مرۆی:
مانای ئه‌م جۆره خه‌ونه ئه‌وه‌یه كه‌سێك كێشه‌ی كه‌سی و تایبه‌تی هه‌بێت كه له سنوری چاره‌سه‌ركردن ده‌رچوبێت .
6-دووگیانی:
له ئه‌قڵی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌م جۆره خه‌ونه مانای سه‌ره‌تای پرۆژه‌یه‌كی نوێ و داهێنانێكی تازه‌یه له هه‌ر بابه‌تێك .
7-دواكه‌وتن:
ئه‌م خه‌ونه مانای له‌ده‌ستدانی شتێك دێت كه بۆ مرۆڤ گرنگه.
PM:12:22:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 23812
جار خوێنراوهتهوه