‌مانای بینینی عه‌زی له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ چه‌ند جارێك عه‌زیت له‌ خه‌وتدا بینیبێت و ماناكه‌یت نه‌زانیبێت، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ ده‌توانیت شیكردنه‌وه‌ی‌ ئیبن سیرین بۆ ئه‌م خه‌ونه‌ به‌ گوێره‌ی‌ چه‌ند دۆخ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز بزانیت.

1-پۆشینی عه‌زی له‌ خه‌ودا مانای هه‌واڵی خۆش ده‌گه‌یه‌نێت به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی عه‌زیه‌كه‌ سپی بێت.
2- ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ هاوسه‌رگیری كردبێت و له‌ خه‌ویدا عه‌زی كورت له‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانی به‌رامبه‌ر به‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر عه‌زی درێژ له‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سێكی پاك و بێ گوناهه‌.
3-ئافره‌تێك كه‌ شووی كردبێت و له‌ خه‌ویدا عه‌زی سپی له‌به‌ربكات ئه‌وه‌ مانای خێر و خۆشییه‌ و عه‌زی ڕه‌نگ شین مانای پاره‌یه‌ و عه‌زی سوور مانای هه‌واڵی خۆشه‌ و عه‌زی ڕه‌ش خه‌م و ناخۆشی و كێشه‌ی‌ خێزانییه‌.
4-ئه‌و خانمه‌ی‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و له‌ خه‌ویدا عه‌زی سپی له‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیندار ده‌كات و ئه‌گه‌ر عه‌زی ڕه‌نگ سوور له‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ شوو به‌ پیاوێك ده‌كات پێشتر هاوسه‌رگیری كردوه‌ و ئه‌گه‌ر عه‌زیه‌كه‌ی‌ شین بێت ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ئه‌گه‌ر عه‌زیه‌كه‌ی‌ ڕه‌ش ێت ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ستی كورت ده‌بێت.
5- ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ دووگیان بێت و له‌ خه‌ویدا عه‌زی درێژ له‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ كوڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر عه‌زیه‌كه‌ كورت بێت ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ كچ بێت.


PM:03:01:04/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 94812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌