‌مانای بینینی قالونچه‌ له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ بینینی قالۆنچه‌ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌كی پیس و خراپه‌، به‌ڵام شیكه‌ره‌وه‌كانی خه‌ون ئه‌م لێكدانه‌وه‌ جیاوازانه‌یان هه‌یه‌ بۆ بینینی قالونچه‌ له‌ خه‌ودا كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ دۆخ و باری ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گۆڕێت كه‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.

-خانمان له‌ ماوه‌ی دووگیانیدا ترسیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌یان ده‌بێت، ئه‌و خانمه‌ی‌ دووگیان بێت و له‌ خه‌ویدا قالونچه‌ ببینێت له‌ نزیكی ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئازارێكی پێ بگات كه‌ پێشتر حسابی بۆ نه‌كردوه‌.

-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا قالونچه‌ی‌ مرداره‌وه‌بوو ببینێت و لێی بترسێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ بابه‌تێك هه‌یه‌ كه‌ ترسی لێی هه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

-ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا قالونچه‌یه‌ك پیات بنوسێت و ئازارت بدات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ به‌هۆكارێك ئازار ده‌درێیت كه‌ ڕه‌نگه‌ چاوه‌ڕوانی نه‌كه‌یت.

-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و له‌ خه‌ویدا قالونچه‌ لێی نزیك ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ فێڵی لێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر قالونچه‌كه‌ بكوژێت ئه‌وه‌ له‌ ده‌ستی ڕزگاری ده‌بێت.

- بینینی قالونچه‌ له‌ گه‌رماو و ناو ماڵ مانای وایه‌ به‌هۆكارێك كه‌ خۆشت نه‌زانیت ئازارت پێ ده‌كات و ڕه‌نگه‌ زیان به‌ باری دارای یان جه‌سته‌ت بگات.


AM:10:02:24/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 24754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌