‌مانای بینینی زەردەواڵە لە خەودا

وێستگە ستایل-

زۆر جار دەبینین کەسانێک زۆر خەو دەبینن بەتایبەت ئافرەتان لە خەوەکانیشیاندا شتی زۆر سەیر دەبینن،هەر بۆیە بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن و دەیانەویت بزانن خەوەکەیان مانای چیە ؟

لێرەدا مانای بینینی زەردەواڵە لە خەودا باس دەکەین..

ئەگەر کچێک لە خەودا زەردەواڵە پێوەی بدات یان خۆی لە ماڵی زەردەواڵەکاندا ببینێتەوە ،مانای ئەوەیە کۆمەڵێک ژن هەن دەیانەوێت وێنە و کەسایەتی کچەکە لەبەرچاوی خەڵک ناشرین بکەن .

بەپێی زانستی لێکدانەوەی خەوەکان بینینی زەردەواڵە لە خەودا مانای ئەوەیە یەو کەسەی خەوەکەی بینیوە نەیار و دوژمن یان ڕق و کینەیەک چاوەڕێی دەرکەوتنی نهێنییەکانی دەکات تاوەکو ڕەخنەی لێبگرێت یان ئابڕوی ببات .

ئەگەر کەسێک لە خەودا زەردەواڵە پێوەی بدات مانای ئەوەیە کەسانێک نەیاری ئەون و ڕقیان لییەتی ، ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە لەلایەن یەکێک لەو کەسانەی کە ڕقیان لێیەتی توشی حەسودی دەبێت .

ئەگەر کەسێک لە خەودا ببینێت زەردەواڵەیەک یان زیاتر دەکوژێت ،مانای ئەوە دەگەیەنێت کەسەکە دەتوانێت زاڵبێت بەسەر دوژمنەکەیدا و مافەکانی خۆی دەپارێزێ لە نەیارەکانی .


PM:07:16:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 81956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌