‌ئاوات بۆکانی بەندبێژ دەستگیر کرا

وێستگە ستایل-


هەواڵی دەستگیركردنی بەندبێژ ئاوات بۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆتە جێگەی باس و و بەڕێوبەری بنكەی گرتن و گواستنەوەی كۆیە ئەم هەواڵەی پشت ڕاست كردۆتەوە.

لەڕێی لێپرسراوانی بنكەی گرتن و گواستنەوەی كۆیە هەواڵی دەستگیر كردنی بەندبێژ ئاوات بۆکانی بڵاوكرایەوە كە  بە پێی ماددەی ٣٩٥  لە لایەن پۆلیسی کۆیە وە و لەسەر سکاڵای کەسێک بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

بەپێی ماددەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو (هەر یەکێک بەڵێنبدات بە کچێک هەژدە ساڵی تەواو کردبێت کەوا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و لەگەڵی جووت بێت لە دواییدا پەشیمان بێتەوە سزادەدرێت بە حەپسکردن).

ئاوات سابیر بۆکانی لە ٢٧ی نیسانی ١٩٨٧ لە شاری بۆکان لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووەو تەمەنی ٣٠ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبات و لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای تایبەت بەخۆی هەیە و لەناو هەودارانی خۆی بە 'ئیمپراتۆری ميللی' ناسراوە و هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩دا  هاوسەرگیری کردوەو  کچێکی بە ناوی ئانیا هەیە.
 


PM:03:55:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 45763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌