‌ 10 رێگەی سادە بو ڕوبەڕووبونەوەی گەرمای هاوین بەبێ فێنككەرەوە

وێستگە ستایل-


گەرمای هاوین لە ووڵاتانی ڕۆژهەلات هەمیشە زۆر بەتین و بێزاركەرە هەروەها كەمی كارەبا و فێنككەرەوەش زیادەتر بێزاركەرە، بەم رێگایانە دەتوانرێت كەمێك رێ لەو گەرمایە بگیرێت بۆ ناو ماڵەكان:


1. داخستنی پەنجەرە و پەردە دایانەوە: هەمیشە 30%ی گەرمای ناو ماڵەكان لە پەنجەرەوە دێتە ژوور، بۆیە پەنجەرە و پەردە بكەرە ڕێگر لەبەردەم هاتنی گەرما بۆ ژوورەوە.

2. بەكارهێنانی پانكە بە شێوەیەكی جیاواز: كاتێ پانكە بەكار دەهێنیت دەفرێكی گەورە سەهۆڵاو لە سوچێكی ژوورەكە دابنێ تاوەكو هەوایەكی فێنك بێت نەك هاڵاوی گەرمی.

3. داخستنی دەرگای ژوورەكان وەك لە كردنەوەیان: بەتایبەت ئەو ژوورانەی لێی دەنوین بۆ ئەوەی گەرمای نیوەڕوان نەچێتە ژوورەوە و گەرمتر نەبن.

4. گۆڕینی دۆشەك و سەرینەكانتان: گۆڕینی دۆشەك و سەرینی خوری لە هاویناندا چونكە بەكارهێنانی سەرین و راخەری خوری یا قەدیفە كەشەكە گەرمتر دەكات بەڵكو هەوڵ بدەن لە جۆری لۆكە بەكاربهێنن تا رێگر بێت لە گەرم بوونی جەستە.

5. هەوڵبدە نمرەكانی گەرمی لەش كەمبكەرەوە وەك لە گەرمی ماڵەكەت: گەرمی جەستە بە خواردنەوەی ساردەمەنی و بەكارهێنانی جلی تەنك گەرمی جەستە كەمدەكاتەوە. 

6. سوود بینین لە گۆرینی هەوا لە چێشتخانە و گەرماودا:بەم شێوازە دەكرێت ئەو هاڵاوە گەرمیە لە ناو ماڵەكەتدا ببەیتە دەرەوە.

7. بەكارهێنانی سەرین كە كیسەی ئاوی ساردی تێ بكرێت: بەكارهێنانی كیسەی ئاوی سارد یا جێلی سارد لەناو گۆشە و سەریندا و پاشان بەكارهێنانی بۆ پشت گەرمی جەستە دادەبەزێنێت و مێشك ئارام دەكاتەوە.

9. كردنەوەی پەنجەرە لەشەواندا پێش نوستن: هەمیشە پێش نوستن یەك دوو كاژێر پێش نوستن پەنجەرەكان بكەرەوە بۆ ئەوەی هەوایەگ بگۆرێ و پاشان دایبخەرەوە.

10. گۆڕینی گڵۆپەكانی ماڵەكەت: بەكارهێنانی گڵۆپی لید و لابردنی ئەو گڵۆپانەی كارەبایان زۆر دەوێت چونكە گەرمی زۆرتر دەردەدەن.

11. خواردنەوەی ئاو: بە هۆی گەرمیەوە جەستە ئارەقەیەكی زۆر دەردەدات بۆیە پێویستە ئاوێكی زۆر بخۆیتەوە تا جێی بگرێتەوە هەروەها گەرمی لەش كەمبكاتەوە.

ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:02:20:23/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل