‌10 زانیاری هەڵە لەسەر شیردانی سروشتی پێویستە هەموو دایكێك بیزانێت

وێستگە ستایل-



وێستگە ستایل-

بە بێ هیچ هۆكارێك هەتا ئێستا چەندین بیرۆكەی هەڵە لەسەر شیردانی سروشتی خانمان دەوترێت و ئەمەش كاریگەری لەسەر بیركردنەوەی دایكان دەبێت كاتێك شیر بە كۆرپەكانیان دەدەن و ئەم زانیاریالنە لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەكی زانستیان نییە .

1- ئەوەندەی پێویستە شیرم نییە بیدەم بە كۆرپەكەم : ئەمە ئەو دەربڕینەیە كە زۆرێك لە دایكان كە تازە منداڵیان بووە دەیڵێنەوە ، لە ڕاستیدا ئەم دەربڕینە تەواو نیە چونكە هەردایكێك بەقەدەر پێویستی منداڵەكەی دەتوانێت شیری خۆی بداتێ ، ئەگەر كێشەیەكیش هەبێت لە گەشەی منداڵەكەدا ئەوە هۆكارەكەی ناڕێكی شیردانی دایكە بە كۆرپەكەی .

2- هەندێك لە دایكان شیریان زۆرە و هەندێكی دیكەیان شیریان كەمە : هەندێك لە خانمان پێیان وایە هەندێكیان شیریان زۆرە و هەندێكی دیكەیان كەمە  بەڵام لە ڕلستیدا مەمكی ئافرەت پێكهاتوە لە چەند ڕژێنێك و ئەوەی تەنها شیری ئافرەت زیاد دەكات ئەوەیە كە شیر بدات بە منداڵەكەی .

3- دوای شەش مانگ شیری دایك دەبێتە ئاو ؟ 
شیری دایك سەرچاوەیەكی تەواوی خۆراكە بۆ منداڵ بەهۆی بوونی كانزا و پێكهاتەی سروشتی زۆر لە ناویدا ، و لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی منداڵدا شیری دایك  تایبەتمەندی خۆی لەدەست نادات  و بڕێكی زۆر ئاو و لاكتۆز و ئەنزیم و پرۆتینی پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە كە بۆ جەستەی منداڵ پێویستە .

4- ئەوكاتەی دایك شیر بە منداڵەكەی دەدات نابێت سیر و پیاز و قەرنابیت و بەهارات بخوات:
هەندێكجار بە بەشێك لە دایكانی شیردەر دەوترێت ئەم خۆراكانە نەخۆی بۆ ئەوەی تامی شیرەكەیان تێك نەچیبَت ، بەڵام ئەمە بیرۆكەیەكی هەڵەیە چونكە منداڵ لەو كاتەدا كە لەسكی دایكیدایە تامی ئەو خواردنانە دەكات كە دایكی دەیخوات لەڕێی دڕكە پەتكەوە لەبەر ئەوە پێویستە خواردنی دایك هاوسەنگ بێت بۆ ئەوەی منداڵ تامخی هەموو خۆراكەكان بكات و سوودی پێ بگات .

5- شیردانی سروشتی هۆكارە بۆ كزبوونی توانای بینینی دایك ؟ 
لە ڕاستیدا كزبوونی توانای بینای چاو نەخۆشی چاوە و شیردان هیچ پەیوەندی بەم بابەتەوە نیە ، ڕەنگە هەندێك لە دایكان لە ماوەی دووگیانیدا چاویان كێشەی بۆ دروست ببێت بەڵام ئەمە تەنها كاتییە و دوای منداڵبوون ئاسایی دەبێتەوە .

6- ئەو ئافرەتەی بە نەشتەرگەری منداڵی ببێت شیری نابێت یان كەمدەبێت !
شێوەی منداڵبوون هیچ پەیوەندیەكی نیە بە ئاست و بڕی شیردانەوە و بڕوا بەم قسەیە مەكە .

7- هەبوونی ئازار سروشتیە لەكات شیرداندا بەڵام پێویستی بە ئارام گرتنە :
ئەمەش زانیاریەكی نا تەندروستە و هۆكاری ئازاری مەمكی دایك لە كاتی شیردان بە كۆرپەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجاوی شێوەی شیردانی دایك بە كۆرپەكەی ، هەتا لەسەر ئەو شێوە نا ڕاستە بەردەوام بیت ئەوە ئازارەكەت بەردەوام دەبێت و چاك نابیت .

8- شیردان سروشتی كێشت زیاد دەكات ؟
ئەو دایكەی شیر بە منداڵەكەی بدات پێویستە بەشی دوو كەس نانبخوات ، بەڵام قەڵەوبوون لەو ماوەیەدا هۆكارەكەی یان نەخواردنی خۆراكی تەندروستە یان كێشەی هۆرمۆنەكانە .

9- دوای ئەوەی لە شیرت بڕیەوە منداڵەكەت پێویستی بە شیر نابێت ؟
منداڵ دەبێت هەنگاو بەهەنگاو شیری لێ ببڕێتەوە هەتتا لەگەڵ تامی خوادنەكانی دیكە ڕادێت .

10- پەستانی دەرونی شیر زیاد دەكات ؟
ئەگەر ئەمەت پێوتراوە ئەوە باشتر وایە بزانیت پەستانی دەرونی و خەم و بێزاری شیری تۆ كەمدەكاتەوە وبۆ ماوەیەك دەیوەستێنێت هەتا ئەو كاتەی دۆخی دەرونی دایك ئاسایی دەبێتەوە .
 
 


AM:11:55:28/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 44469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌