‌10 سوودی تەندروستی بامێ واتلێدەكات زیاتر بیخۆیت

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

زۆرن ئەوانەی ئارەزووی خواردنی بامێ دەكەن بەڵام ڕەنگە هەمویان سوودە تەندروستیەكانی ئەم خۆراكە وەرزیە نەزانن كە لە وەرزی هاویندا هەیە .

لەناو بامێدا چەندین پێكهاتەی خۆراكی بەسوود و ڤیتامین هەیە  بۆ جەستە پێویستن و ئەمانەش 10 سوودی تەندروستی ئەم خۆراكەن .

1- دژە نەخۆشی شەكرەیە : پێكهاتەكانی ناو بامێ و ئەو ڕیشاڵانەی تیایدایە وادەكات ئاست شەكری ناو خوێن ڕێكخراو بێت و شەكرەی ناو خوێن دادەبەزێنێت ، لەبەر ئەوە باشترین خۆراكە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە .

2- چارەسەرە بۆ ماندوێتی : توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە لەناو بامێدا دوو جۆر لە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە كە ئاستی گلایكۆجین لەناو جگەردا بەرز دەكەنەوە و ئەمەش ئەو وزەیەیە كە مرۆڤ بۆ كاركردن بەكاریدەهێنێت و چالاكی بەلەش دەدات .

3- ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت : بونی دژە  ئوكسێنەر و ڕیشاڵەكان وایكردوە بامێ باشترین خۆراك بێت بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترٍۆڵی ناو خوێن .

4- هەست بە تێربونت زوو پێدەبەخشێت : ئەگەر دەتەوێت كێشت داببەزێت یان زوو تێر خواردن ببیت ئەوە شلەی بامێ بخۆ، ریشاڵەكانی ناو بامێ ئارەزووی خۆراك كەمدەكەنەوە و هەستكردن بەتێربونت زوو پێدەبەخشن .

5- ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی جگەر كەمدەكاتەوە : ئەو توێژینەوە نوێیانەی لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشكرا كردووە لەناو ئەم خۆراكەدا پێكهاتەی "فلاڤینۆید" هەیە كە ئاستی گلوكۆزی ناو خوێن و چەوری و پرۆتینی ناو جگەر ڕێكدەخات.

6- بڕی پێویست لە كالسیۆم بۆ جەستە دابین دەكات : یەك ژەم خۆراكی بامێ بڕی 51 میلیگرام لە كالسیۆم بۆ جەستە دابین دەكات و ئەمەش ئەو بڕە پێویستەیە كە جەستە داوای دەكات بۆ تەندروستی ئێسك و پەستانی خوێن و ڕێكخستنی كاری دڵ و دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن .

7- توانای بینین باش دەكات : لەناو بامێ بێتا كارۆتین و ڤیتامین A هەیە و ئەم دوو پێكهاتەیەش بۆ چاوەكان زۆر پێویستە .

8- دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە : لەناو دەنكەكانی تۆوی بامێدا پێكهاتەی تایبەت هەیە كە دژە خەمۆكییە و چارەسەرە بۆ دڵەڕاوكێ و ئەگەری قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە .

9- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە : پرۆتینی جۆری پەكتین لەناو بامێدا هەیە و %72 ی خانە شێرپەنجەییەكان لەناو دەبات و گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی مەمك دەوەستێنێت و ڕێگری دەكات لەگەشەكردنی .

10- بەرگری جەستە بەهێز دەكات : لەناو بامێدا ڤیتامین A, C  و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە یەسوودە.


AM:09:09:05/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 53388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌