‌چۆن گرێ لیمفاوییە شێرپەنجەییەکان لە پشکنینی سۆنەردا دەردەکەون؟

وێستگە ستایل-

گرێ لیمفاوییەکان بەشێکی زۆر گرنگن لە کۆئەندامی بەرگری لەش و لە شوێنە جیاوازەکاندا بوونیان هەیە وەک مل، سنگ، سک، ژێر باڵ و ناوچەی ڕان، ڕەنگە غوددە لیمفاوییەکان تووشی گرێ شێرپەنجەییەکان ببن ئەگەر بە شێوەیەکی سەرەتایی (کێشەکە لەناو خودی غوددەکاندا دەست پێدەکات) بێت یان بە شێوەیەکی لاوەکی (گرێیەکە لە ناوچەکانی تری لەشەوە بۆ غوددەکان بڵاودەبێتەوە).

- لە هەردوو حاڵەتەکەدا، نیشانەی تایبەت لەسەر ئەم غوددانە دەردەکەون کاتێک پشکنینی سۆنەر ئەنجام دەدرێت، کە ئەمانەن:
1- گۆڕینی شێوەی لە هێلکەییەوە بۆ خڕی.
2- لەدەستدان یان شێواندنی ناوچەی چوونە ژوورەوەی بۆرییە لیمفاوییەکان بۆ غوددەکە (Hilum).
3- ناڕێکی لێوارەکانی غوددە لیمفاوییەکان.
4- گۆڕینی ڕەنگی گرێ لیمفاوییەکان بۆ ئەوەی تاریکتر دەربکەون لە شانەکانی دەوروبەری.
5- تێکچوونی پێکهاتەی ناوەوەی گرێ لیمفاوییەکان (کیس، کلس بوون، یان داخورانی ناوەوە).
6- تێکەڵبوونی گرێ لیمفاوییەکان بەیەکەوە بۆ پێکهێنانی یەک پارچە.
7- گۆڕینی چالاکیی خوێنبەرەکان لەناو گرێیەکاندا لە ناوەکییەوە (ئاسایی) بۆ پەراوێزی (نائاسایی).


PM:04:47:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌