‌توێژینەوەیەک ئامارێکی مەترسیدار دەربارەی جگەرە دەخاتەڕوو

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی ئەمریکی ئاشکرایکردووە کە جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی کەم و بە بڕێکی زۆر کەم دەکرێت مەترسیدار بێت و ببێتە هۆی مەترسی جددی بۆ تەندروستی دڵ.

توێژەرانی ئەمریکی لە چەندین پەیمانگای توێژینەوەی جیاوازەوە وەک سەنتەری جۆن هۆپکینز بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و مولولەکانی خوێن هۆشداری دەدەنە خەڵکی کە لە ئەگەری کێشانی تەنها 2 بۆ 5 جگەرەش ڕۆژانە دەکرێت مەترسی جەڵدەی دڵ و مردنی کتوپڕی لێبکەوێتەوە.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە لە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی 22 توێژینەوەی جیاوازەوە بەدەستهاتووە کە جێبەجێکراوە لەسەر نزیکەی 300 هەزار کەس و بۆ ماوەی 20 ساڵ چاودێریان کراوە.

ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە 2 بۆ 5 جگەرە دەکێشن ئەگەری %50 ڕوودانی جەڵدەی دڵ و %60 مردنی کتوپڕیان هەیە بە بەروارد بە ئەو کەسانەی جگەرەکێش نین.


PM:04:37:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌