پسپۆڕێک: بە یەک ڕێگا پیربوون دوابخەن
وێستگە ستایل-
گومانی تیادا نییە هەموان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ دواخستنی پیری بەهەر شێوەیەک بێت و ئەمەش بۆتە پرسیارێکی باو بەردەوام دوبارە دەکرێتەوە.
لەسەر ئەم بابەتە پسپۆڕێکی ڕوسی ڕێگایەکی باسکردووە کە یارمەتی دواخستنی نیشانەکانی پیری دەدات، پرۆفیسۆر ئەلێکسی مۆسکالۆڤ بەڕێوبەری پەیمانگای تەکنەلۆجیایە بۆ پیربوون لەڕوسیا و دەڵێت: "ئاسانترین ڕێگا بۆ دواخستنی پیری باش نوستنە، چونکە کەمخەوی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری خێراتر دەکات".
مۆسکالۆڤ وتویەتی"توێژینەوە زانستیەکان سەلماندویانە ئەو کەسانەی کە وەک پێویست ناخەون و ناچنە خەوی قوڵەوە زوو نیشانەکانی پیربوونیان لەسەر دەردەکەوێت، لە کاتێکدا هەرکەسێک پێویستە شەوانە بەلایەنی کەمەوە دوو کاتژمێر بچێتە خەوی قوڵەوە چونکە لەماوەی نوستندا جەستە خانەکانی نوێ دەبێتەوە و هۆرمۆنە پێویست و گرنگەکان لەلایەن لەشەوە دەردەدرێت".
ئەم پسپۆڕە ئاگاییداوە لە بەردەوام نەخەوتن وەک پێویست، چونکە بەتێپەڕبوونی کات جەستە بە تەواوەتی وێران دەکات و هۆکاری بەرزبونەوەی ئاستی شەکر و هەوکردنە لە خوێندا بەوەش پیربوون خێرا دەبێت".
PM:04:22:25/11/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه