‌چەند ڕێگایەک بۆ دوورکەوتنەوەی منداڵان لە شاشە زیرەکەکان

وێستگە ستایل-

زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاڵوودەبوونی منداڵەکانمان بە تەلەفزیۆن و شاشە زیرەکەکان هۆکارەکەی بۆ نەبوونی شوێنگرەوەکان دەگەڕێتەوە، لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵێک لە شوێنگرەوەی شاشەکان دەکەین، بەو هیوایەی منداڵەکانمان سەرقاڵی کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر بکەین کە ببێتە مایەی زیاتر گەشەکردنی ژیری و بواری زانستی و کۆمەڵایەتییان. 

- ئەم خاڵانەش بریتین لە:
1- وێنەکێشان.
2- ئەنجامدانی یاری فکری.
3- سەردانی باخچەی ئاژەڵان.
4- دەرچوون لە ماڵەوە و ڕۆیشتن بەپێ لەگەڵ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵەکەتدا.
5- جێبەجێکردنی چالاکی و ڕاهێنانی وەرزشی خێزانی.
6- بەشداری پێکردنی منداڵەکەت لە ئامادەکردنی خواردن.
7- خوێندنەوەی پەرتووک و چیرۆک بە یەکەوە لەگەڵ منداڵەکانتدا.
8- دروستکردنی چەند شێوەیەک بە قوڕ و جوانکردنی.
9- هاندانیان لەسەر نووسینی یادەوەرییەکانیان.
10- بەشداری پێکردنیان لەسەر پێشبڕکێ جیاجیاکانی ئاستی گەڕەک و قوتابخانەدا.
11- بەشداری پێکردنیان لە خولەکانی مۆسیقا-خولی زمان- قورئان-خەت خۆشی.
12- هاندان لەسەر سەردانی خێزانی بۆ لای خزمان  بەتایبەت ئەو ماڵانەی منداڵی هەمان تەمەنیان هەیە.
13- هاندانیان لەسەر هەڵگرتن و ڕێکخستن و کۆکردنەوەی جلوبەرگەکانیان.


PM:05:30:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌