‌جیاوازی نێوان نەشتەرگەری لێزەری پرۆستات و نەشتەرگەری کۆن چییە؟

وێستگە ستایل-

بەم دواییانە ڕێگا چارەسەرییەکی نوێ لە زانستی پزیشکیدا هاتۆتە بەر باس، کە ئەویش بەکارهێنانی ئامێری لەیزەرە بۆ کێشەکانی پرۆستات بە تایبەت گەورەبوونی پرۆستات، لەم باسەدا سەرەکیترین جیاوازییەکانی نێوان ئەم تەکنیکە نوێیە و ڕێگا کۆنەکەی نەشتەرگەری دەخەینەڕوو.

سوودەکانی چارەسەری لەیزەری پرۆستات بەراورد بە نەشتەرگەری کۆن ئەمانەن: 
1- خوێنبەربوونی زۆر کەمتر، لەیزەر لەکاتی بڕین خوێنبەرەکان دادەخات، ئەمەش بە تایبەتی گرنگە لە نەخۆشە بەساڵاچووەکان و ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانی دژە خوێنمەین وەک وارفارین و ئەسپرین بەکاردەهێنن.

- لە بەرامبەردا نەشتەرگەری کۆن مەترسی خوێنبەربوونی زۆر زیاترە و لەوانەیە پێویستی بە گواستنەوەی خوێن هەبێت.

2- خێراتر چاکبوونەوە و کەمتر مانەوە لە نەخۆشخانە، بە جۆرێک لەیزەر نەخۆشەکان لە هەمان ڕۆژدا یان لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەچنە ماڵەوە، بەڵام نەشتەرگەری کراوە 5-7 ڕۆژیان دەوێت بۆ چاکبوونەوە.

3- کاتی سۆندەی میزی کورتتر، لە لەیزەردا تەنها بۆ 24-72 کاتژمێر دادەنرێت بۆ زۆربەی نەخۆشەکان.

4- کەمتربوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دوای لابردنی پڕۆستات،بەو پێیەی کە لەیزەر ئاودێری خوێ بەکاردەهێنێت و سەلامەتە، بەڵام نەشتەرگەری کۆن گلیسین بەکاردەهێنێت کە مەترسی کەمبوونەوەی سۆدیۆمی هەیە.

5- ئازاری کەمتر: لەیزەر دەبێتە هۆی کەمتر زەبر و زەنگی شانەکان و خێراتر گەڕانەوە بۆ چالاکییە ئاساییەکان و ئازاری کەمتر.

6- کەمتر مەترسی دروستبوونی پەڵە یاخود برینداربوونی ئەندامی دەوروبەر.

7- وزەی لەیزەر وردترە، مەترسییەکانی گرژبوونی میزەڕۆ یان گرژبوونی ملی میزڵدان کەمدەکاتەوە کە دوای نەشتەرگەرییە کۆنەکان دەبینرا.

8- لەیزەر سەلامەتە بۆ ئەو نەخۆشانەی مەترسی زۆریان لەسەرە وەک:
- ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە.
- تووشبووانی شەکرە.
- کەسانی بەساڵاچوو >75 ساڵ.
- ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانی خوێن مەیین بەکاردەهێنن.

- نەشتەرگەری کۆن مەترسی زیاتری بەنج و خوێنبەربوونی هەیە.


PM:05:29:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌