ئایا دەرزی کێش دابەزاندن تەمەن درێژ دەکات؟
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەک کاریگەریەکی دیکەی بەسوودی دەرزی دابەزاندنی کێش وەک"ئۆزەمبیک" ی سەلماندووە بۆ دواخستنی پیری و درێژکردنی تەمەن لەمشکدا بەڵام هێشتا ئەمە لەسەر مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە.
دەرمانی"سیماگلوتاید" کەبەچەند ناوێکی بازرگانی دەفرۆشرێت وەک"ئۆزەمبیک" و"ویگۆڤی"پاش وەرگرتنی کاریگەری دەبێت لەسەر هۆرمۆنی GLP-1 کە کۆنترۆڵی ئارەزووی خواردن دەکات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، بەو هۆیەوە کەسەکە بۆماوەیەکی درێژ هەست بەتێری دەکات.
لەناو بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەشە بۆ بەکارهێنانی ئەم دەرمانە دەکرێت بەبڕی کەم بۆ دواخستنی پیربوون بەڵام پسپۆڕان ئاگای دەدەن لەئەنجامدانی ئەم هەڵەیە چونکە هەتا ئێستا زانست ئەم بابەتەی لەسەر مرۆڤ پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
توێژەرەوەکان لەزانکۆی هۆنگ کۆنگ لەچین توێژینەوەیەکیان لەسەر دەرمانی"ئەکسینایتد" کردوە کە هاوشێوەی دەرمانی ئۆزەمبیک ە تێبینی ئەوەیان کردووە دەرمانەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر مشک هەبووە و پیربوونی دواخستوە، بە جۆرێک کاریکردۆتە سەر خانەکانی مێشکی مشکەکە، ئەوەش کاریگەری لەسەر پیربوونی ئەندامەکانی لاشەی مشکەکە دەبێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە دەرمانەکە هێشتا کاریگەری لەسەر مرۆڤ نەزانراوە بۆ ئەوەش پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکەن بەمەبەستی مانەوە بەگەنجی ئەم دەرزیە بەکارنەهێنن.
PM:05:21:24/11/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه