زاناکان: نەخۆشییەک ئەگەری مردن بە هۆی شێرپەنجەوە لە سەدا 35 زیاد دەکات
وێستگە ستایل-
زاناکانی پەیمانگای کارۆلینسکای سویدی دەرەنجامێکی نوێ ئاشکرادەکەن دەربارەی ڕێژەی مردنی پێشوەختەی ئەو کەسانەی کە دەستنیشانکراون بە حاڵەتی چەوری سەر جگەری ناکهولی.
ئەوان پێیانوایە کە ئەم ڕێژەیە دوو هێندەیە بە بەروارد بەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان نییە، هاوکات هۆکاری سەرەکی مردنەکە بە تەنها نەخۆشی جگەر نییە.
لای خۆیەوە گۆڤاری زانستی "Hepatology" لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە دەکات بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی گەورەی هاوشێوە لە لایەن تیمێک لە توێژەران بە کۆکردنەوەی داتا لە نزیکەی 13 هەزار کەسی دەستنیشانکراوی ئەم حاڵەتە و هەڵسەنگاندنی زانیارییەکان لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2020.
نەخۆشی چەوری سەر جگەری ناکهولی دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەری کەسەکە کە هۆکارەکەی خواردنەوەی ماددە کهولییەکان نییە و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی چەندین ماکی جددی وەک هەریەکە لە بەمۆمبوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
PM:04:17:23/11/2025
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه