‌زیانە شاراوەکانی شەربەتی سێو

وێستگە ستایل-

سێو و شەربەتی سێو بەشێکن لە سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و ئەگەر بە بڕێکی ڕێگەپێدراو بەکاربهێندرێت دەکرێت مەترسییەکانی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەکی زانستی بێت سێو بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی چەوری LDL، دابەزاندنی بەرزە فشاری خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

سەرەڕای ئەمانەش سێو کرداری هەرسکردن ئاسانتر دەکات، هەروەها دەوڵەمەندی ئەم میوەیە بە دژە ئۆکسێنەرەکان هۆکارە بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک.

بەڵام لەگەڵ ئەم سوودانەشدا پێویستە بە وریاییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بەو پێیەی کە دەکرێت سێو و شەربەتی سێو کاریگەری خراپ بەجێبهێڵن و ببنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، زیانگەیاندن بە ددانەکان و زیادبوونی کێش.


PM:02:31:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌