‌نیشانەکانی پێشوەختەی دووگیانی کامانەن؟

وێستگە ستایل-

دووگیانی هاوشێوەی تەواوی دۆخە جیاوازەکانی تەندروستی نیشانەی هەیە، خانمان لەسەرەتای دووگیانیدا ڕەنگە بە تەواوەتی هەست بەنیشانەکانی نەکەن بەتایبەت ئەگەر یەکەمجاریان بێت بكەونە ئەم  دۆخەوە، دکتۆرە سۆزان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لەم بابەتەدا باوترین نیشانە پێشوەختەکانی دووگیانی دەخاتەڕوو.

1- هەفتەی یەکەم:
- هەستیاری لە سنگدا.
- هەستکردن بە ماندوێتی.
- توڕەبوون.
- سەرئێشە.
- کەمبوونەوەی خەو لە شەودا.
- دڵتێکهەڵاتن.
- گۆڕانی هەستی تامکردن.
- دەشێت پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە.

2- هەفتەی دووەم: 
- دواکەوتنی سوڕی مانگانە.
- دەردراوی خوێناوی.
- بوونی غازات.
- زۆر میزکردن.
- ئاوسانی سنگ.
- گۆڕانی ڕەنگی گۆی مەمک.
- تێکچونی هۆرمۆنات.
- زیادبوونی توانای بۆنکردن.


PM:01:26:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌