‌چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی پیکا (Pica)

وێستگە ستایل-

پیکا یەکێکە لە پەشێویەکانی خواردن لە لای منداڵان، لە کاتی بوونی ئەم نەخۆشییەدا منداڵ هەڵدەستێت بە خواردنی هەندێک شت کە خواردن نین و سودیان بۆ جەستەی نییە و هەرس ناکرێن وەک  خواردنی گڵ ، قوڕ و گەچ، ڕێژەی بڵاوبونەوەی پیکا لە منداڵی ئاساییدا زۆر کەمە و لە نێوان ئەوانەی کەمی ئاستی ژیرییان هەیە زۆرە، نەخۆشییەکە لە هەردوو ڕەگەزدا بەیەکسانی دەبینرێت، لەم باسەدا دکتۆر ڕێبوار پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکان باس لە هۆکارەکانی دووچاربوون بەم حاڵەتە ڕووندەکاتەوە، کە ئەمانەن:

1- بەدخۆراکی.
2- کەمی ئاستی ڤیتامینەکان و ئاسن و زینک.
3- پشتگوێخستنی باوان و بێبەشکردنی منداڵ لە سۆز و خۆشەویستی. 
4- هەندێ کلتور هانی بەکارهێنانی ئەم ماددانە دەدەن.


PM:01:21:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌