هۆکار و چارەسەری وشکبوونی قوڕگ
وێستگە ستایل-
وشکبوونی قوڕگ لە دەرئەنجامی چەند گرفتێکی تەندروستی دروست دەبێت، دکتۆر هۆشیار پزیشکی نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت لەم بابەتەدا باوترین هۆکارەکانی ئەم گرفتە و چارەسەر دەخاتە ڕوو.
هۆکارەکانی وشکبوونی قوڕگ و ناو دەم :
1- لوت گیران: لەکاتی لوت گیراندا بە هەر هۆکارێک بێت زۆربەی کات نەخۆش بە دەم هەناسە دەدات، ئەو هەوایەی هەڵئەمژرێت بە لووتدا نەڕوات و شێدار نەبێت دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی قوڕگ و ناو دەم و بێزارکردنی نەخۆش.
2- نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک شەکرە.
3- نەخۆشی درێژخایەنی لیکە ڕژێنەکان.
4- ناتەندروستی ئەو کەسانەی کە گرنگی بە پاکو خاوێنی ددانەکانیان نادەن .
5- وشکبوونی ناو دەم وەک بەشێک لە وشکبوونەوەی گشتی لەش بۆ نمونە سکچوون، زۆر نەمانی ئیشتیها بەهەر هۆکارێک بێت و هەندێک جار دوای نەشتەرگەری کە پێویستە نەخۆش بۆ ماوەیەک لە ڕێی دەمەوە خواردن و شلەمەنی وەر نەگرێت .
- چارەسەر :
پێویستە هۆکاری دەم وشکبوونەکە دیاری بکرێت و لەسەر بنەمای هۆکارەکەی چارەسەر بکرێت .
PM:01:15:20/11/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه