‌5 خۆراک بۆنی جەستە خۆش دەکەن

وێستگە ستایل-

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە خواردنی میوە و سەوزەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو لەگەڵ سنووردارکردنی گۆشت و چەورییەکان دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی جەستە.

پێگەی "Verywell Health" ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە دەدات بە 5 خۆراک کە بۆنی جەستە خۆش دەکەن، ئەوانیش ئەمانەن:

1- سێو پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەرەکانی تێدایە کە وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کار دەکەن لە ڕێگەی کوشتنی بەکتریای نێو ددان.

2- پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ماددە ترشەکان کە دەبنە هۆی لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم و جەستەن.

3- ماست پێکهاتەی پرۆبایۆتیکی تێدایە کە پاڵپشتی بەکتریا سوودبەخشەکانی پووک دەکات، ئەمەش بۆنی ناخۆش کەم دەکاتەوە.

4- سەوزەکانی وەک ڕێحانە، رۆسماری، نەعنا و کەرەوز دژە ئۆکسێنەرەکانیان تێدایە و بۆنێکی خۆش بە جەستە دەبەخشن.

5- چەرەسەکان دەوڵەمەندن بە زینک، ئۆمیگا سێ و ڤیتامین E کە یارمەتیدەرن لە بۆنخۆشکردنی جەستە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.


PM:12:54:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌