چۆن وا لە منداڵەكەت دەكەیت زیرەكتر بێت؟
وێستگە ستایل-
لە ئێستادا دایکان و باوکان نیگەرانن لە ئاستی زیرەکی و خوێندنەوەی جگەرگۆشەکانیان، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ئامێرە زیرەکەکان و شاشەکان.
بۆ ئەوەی منداڵەكەت زیرەكتر بێت پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێبكەیت :
1- سەرقاڵ بوون و خەریك بوون بە قسە كردن لەگەڵ منداڵ و دواندن و فێركردنی.
2- سۆزدار و کراوە و ئەڤینداربە لەگەڵ منداڵەكەت.
3- خۆراكی باش و تەندروست و دەوڵەمەند بە ماددە سوودبەخشەكان بدە منداڵەكەت.
4- هاندانی منداڵ بەپێی تەمەنی لەگەڵ یاری و پێداویستی منداڵانەی باش و گونجاو.
5- كاتی تەواو بۆ پشوو و خەوی منداڵەكەت دیاری بكە و زۆر لێی وریا بە.
6- زیاد لە پێویست چاودێری توندی مەكە و بێزاری مەكە.
7- وەرزش لەگەڵ منداڵەكەت بكە و لەكاتی دیاری كراودا پێكەوە ئەنجامی بدەن.
8- پێكەوە كتێب بخوێننەوە و رۆژانە لێی دامەبڕێن، چیرۆك لەدەوری منداڵەكەت هەڵبچنە و بۆی بخوێنەوە.
9- هانی بدە بۆ تاقی كردنەوەی شتی تازە و بارودۆخ و ناوەندی نوێ.
10- بەردەم شاشەی لێ كەم بكەوە و چالاكی و جموجۆڵی فێر بكە و لە سەرەتاوە فێری ژمارە و پیتەكانی بكە.
11- هەوڵ بدە منداڵەكەت پەیوەندی لەگەڵ منداڵانی تر دروست بكات و ئاسۆی فراوان بێت .
12- هانی بیرورا و ویستی زانخوازی منداڵەكەت بدە و لێیگەری زیاتر فێر بێت.
PM:05:52:19/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه